2 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
پاكستان بە سەركەوتنی نێوەندگیریی نێوان ئەمریكا و ئێران گەشبینە
پەیام
سوپای پاكستان هیوای خۆی
بۆ سەركەوتنی لەبارەی هەوڵەكانی نێوەندگیریی نێوان ئەمریكا و ئێران بۆ ئاشتی دەربڕی
و جەختی كردەوە كە نابێتە بەشێك لە شەڕی یەمەن.
فەریق ئەحمەد شەریف چەودری،
وتەبێژی سوپای پاكستان لە یەكەم چاوپێكەوتنیدا دوای سەردانی شاندێكی باڵا بۆ
تاران، ڕایگەیاند كە هیوا هەیە كە نێوەندگیریی نێوان ئێران و ئەمریكا سەكەوتن بەدەست
بهێنێت و ئاماژەی بەوە كرد كە دوو جار سەردانیكردنی تاران لەم مانگەدا لەلایەن
عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاكستانەوە نیشانەی بوونی ئەرێنیبوونە، لە كاتێكدا لە
دوا سەردانیدا وەزیری بەرگریی سعوودیە و سەرۆكی هەواڵگریی توركیا یاوەریی بوون.
هاوكات وتەبێژەكە هۆشداریی
دا لە بوونی چەندین لایەنی تێكدەر كە بەرژەوەندییان لە بەردەوامیی شەڕدایە، ئەم
جموجۆڵە دیپلۆماسییە پەیوەستە بە "ڕێككەوتننامەی مەككە بۆ بەرگریی هاوبەش"
كە لە نێوان پاكستان، سعوودیە و توركیا واژۆ كراوە، لە بەرامبەریشدا موحسین ڕەزایی،
سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران داوای پاراستنی ئاسایشی ناوچەكەی
بەبێ دەستێوەردانی دەرەكی كردووە.
چەودری لە وەڵامی پرسیاری
پەیوەستبوونی ئێران بە هاوپەیمانێتییەكەوە ڕوونی كردەوە كە دەقی ڕێككەوتنەكە دەرگای
لە بەردەم ئەندامی نوێ دانەخستووە، بەو مەرجەی هاوبەشی هەمان دیدگای بەرپەرچدانەوەی
هاوبەش بێت، بەڵام بڕیاری كۆتایی لە دەستی سەركردە سیاسییەكانی هەر سێ دەوڵەتی سەرەكیی
پەیماننامەكەدایە.
هەروەها ناوبراو جەختی
لەوە كردەوە كە پاكستان نابێتە بەشێك لە شەڕی یەمەن و بە پرسێكی ناوخۆیی یەمەنی
ناوی برد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە