1 کاتژمێر پێش ئێستا 24 جار خوێنراوەتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا فەرمانی بە بەشێك لە كارمەندەكانی كردووە سعودیە بەجێبهێڵن

پەیام  
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ڕیاز فەرمانی بە كارمەندە ناپێویستەكانی و خێزانەكانیان كرد بەهۆی مەترسییە ئەمنییەكانەوە خاكی سعودیە بەجێبهێڵن، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر هێرشە مووشەكی و درۆنییەكانی حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر فڕۆكەخانە و ژێرخانە مەدەنییە سەرەكییەكان.
بەگوێرەی ئاگادارییە فەرمییەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ڕیاز، فەرمانی كشانەوەی كارمەندە ناپێویستەكان و كەسوكاریان لە 23ی تشرینی یەكەمەوە دەستیپێكردووە و ڕێوشوێنی توندی گەشتكردنیش گیراوەتەبەر؛ بە شێوەیەك كە كارمەندانی حكومەتی ئەمریكا بۆ بەكارهێنانی فڕۆكەخانەكانی سعودیە پێویستیان بە وەرگرتنی مۆڵەتی تایبەت دەبێت بەهۆی بەردەوامیی هێرشە مووشەكی و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانەوە.

هەروەها باڵیۆزخانەكە هۆشداریی داوەتە تەواوی هاووڵاتیانی ئەمریكی لە شانشینەكە، سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی هێرشی چاوەڕوانكراوی زیاتر، داخرانی مەودای ئاسمانی، هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكان و سەرهەڵدانی ئاستەنگی گەشتكردن.

ئەم گۆڕانكارییە ئەمنییانە لە كاتێكدا دێن كە پێكدادانەكان لە نێوان حوسییەكانی هاوپەیمانی ئێران و هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەركردایەتیی سعودیە بۆ پشتگیریكردنی حكومەتی یەمەن بە توندی پەرەی سەندووە؛ ئەمەش وەك دروستبوونی بەرەیەكی نوێی ناسەقامگیر دادەنرێت لە چوارچێوەی شەڕی بەرفراوانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی ئەمریكا فەرمانی بە بەشێك لە كارمەندەكانی كردووە سعودیە بەجێبهێڵن

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە لێواری جەنگدا نێوەندگیریی قەتەر لە نێوان واشنتن و تاران هاتەوە ئارا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندی نێوەندگیریی قەتەر بە هەماهەنگی لەگەڵ واشنتن گەیشتە تاران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران تەقینەوەی لە چوار كەشتی نەوتبەری گەرووی هورمز ڕاگەیاند

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو منداڵ لە سنووری ئەفغانستان و پاكستان كوژران

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای عیبری: ئەمریكا ئامادەكاری بۆ لێدانەوە لە ئێران دەكات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هیچكام لە بەرەكانی ئیسرائیل زۆرینەی كنێستیان بەدەست نەهێنا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قالیباف: پێشكەوتنی دانوستانەكان بەندە بە جێبەجێكردنی مەرجەكانی ئێران

سەرەتا