پێش 2 هەفتە 243 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتی فیدڕاڵ نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دابیندەكات

پەیام  

وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران بڕیاری دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، سەرۆكوەزیرانی فیدڕاڵ بڕیاری دا نەوتی سپی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان دابین بكرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە "نەوتەكە بە نرخی پاڵپشتیكراوی حكوومی دەبێت، کە 100 لیتر بە 15 هەزار دینارە، وەزیریش كۆمپانیای دابەشكردنی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئامادەكردنی بڕە نەوتی بڕیارلێدراوی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاسپارد".

 

لەئێستادا لە بازاڕەكانی هەرێم بەرمیلێك نەوتی سپی بە نزیكەی 300 هەزار دینارە، چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دابەشكردنی نەوتی حكومی نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا ڕوو لە دابەزین بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر لێدرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی نەوەی نوێ: ئەگەرەكان، تا ئاستی ڕاگەیاندنی دوو هەرێم كراوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان چاوەڕوانی سووتەمەنین و نەوتیش بە قاچاخ دەچێتە دەرەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی ڕۆڵی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان هەبوو دەستلەكاردەكێشێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری ڕووداوی هاتوچۆكەی ئیلام گەیشتە 12 گیانلەدەستدان و 16 بریندار

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لە هەولێر لەدایك بوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەڵگەنامەیەكی نوێ بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمەوە ئاشكرا دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵی داوایەکی بۆ ڕاگرتنی كارەكانی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە

سەرەتا