پێش 2 هەفتە 299 جار خوێنراوەتەوە

ئێران هەواڵگریی بەریتانیا و هێزە دەریایی و ئاسمانییەكانی خستە لیستی تیرۆرەوە

پەیام  
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەزگای هەواڵگریی دەرەكیی بەریتانیا (ئێم ئای 6) ی وەك قەوارەیەكی دوژمنكار و هێزەكانی دەریایی و ئاسمانیی شاهانەی ئەو وڵاتەی وەك ڕێكخراوی تیرۆریستی پۆلێن كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  و لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، تاران دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا (ئێم ئای 6) ی خستە لیستی گرووپە دوژمنكارەكان، هاوكات لە یەكی ئەم مانگەوە هێزی دەریایی شاهانە و هێزی ئاسمانیی شاهانەی بەریتانیای خستە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە.

وەزارەتی دەرەوە سیاسەتەكانی لەندەنی بە پێشێلكردنی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و بنەماكانی سەروەریی خاكی ئێران لەقەڵەم دا، جەختیشی كردەوە كە حكوومەتی بەریتانیا بەرپرسیارێتیی تەواوی دەرەنجامی ئەم بڕیارانەی لە ئەستۆدایە.

ئەم بڕیارەی ئێران وەك وەڵامێكە بۆ هاوكارییە سەربازی و لۆجستییەكانی بەریتانیا بۆ ئەمریكا و قەوارەی ئیسرائیل لە هێرشەكانیاندا بۆ سەر ئێران لە ڕێگەی بنكە سەربازییەكانیەوە، هەروەها بڕیاری لەندەن بۆ خستنەژێرباری سوپای پاسداران لە چوارچێوەی یاسای هەڕەشە حكوومییەكاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 خولەک پێش ئێستا

    ئێران هێرشی کردە سەر کوەیت و بەحرەین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل.. سه‌رۆكایه‌تی كنێست كه‌ دوو عه‌ره‌بی تێدایه‌؛ ده‌سه‌ڵاته‌كانی چین؟

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ بە پشتیوانی عەرەبەکان؛ ماتان کاهانا وەک سەرۆکی کنێستی ئیسرائیل هەڵبژێدرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سوتانی سێ کەشتیی نەوتهەڵگر ڕادەگەیەنێت و ستافی کەشتییەکیش بێسەرشوێنن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ عه‌ره‌بێك وه‌ك جێگری سه‌رۆكی كنێستی ئیسرائیل هه‌ڵبژێدرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئوردون تێلیگرامی بلۆککرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داوا ده‌كرێت پێش وه‌رزی زستان هاوكاری بگه‌یه‌نرێته‌ لێقه‌وماوان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە كەرتی غەززە، ڕووفاتی 70 فەڵەستینی دیكە بە خاك سپێردران

سەرەتا