پێش 2 هەفتە 336 جار خوێنراوەتەوە

ئێران تەواوبوونی گرێبەستی سوخۆی 35ی ڕووسی و وەرگرتنی دوای جەنگ ڕاگەیاند

پەیام  
سوپای ئێران تەواوبوونی گرێبەستی كڕینی فڕۆكەی سوخۆی 35 ی رووسی و وەرگرتنی دوای جەنگ ئاشكرا دەكات.
لە چاوپێكەوتنێكدا عەمید محەمەد ئەكرەمی نیا، وتەبێژی سوپای ئێران (ئەرتەش) ئاشكرای كرد، سەرجەم ڕێكارە بەراییەكان و گرێبەستی كڕینی فڕۆكە جەنگییە پێشكەوتووەكانی «سوخۆی 35»ی ڕووسی، لەگەڵ تەواوكردنی مەشقی فڕۆكەوانەكان و ئامادەكارییە پەیوەندیدارەكان تەواو بوون.

ناوبراو ڕوونی كردەوە، هەوڵەكان بۆ كڕینی ئەم فڕۆكانە لەمێژە دەستیان پێكردووە و لە ڕێگەی لایەنی دەرەوەی سوپاوە بەڕێوەچوون.
هەروەها ئاماژەی كرد، بڕیار وابوو فڕۆكەكان پێش هەڵگیرسانی جەنگ بگەن، بەڵام ڕادەستكردنیان دواكەوت و هیوای خواست دوای كۆتاییهاتنی شەڕ وەریان بگرن.

وتەبێژی سوپا جەختی كردەوە نوێكردنەوەی هێزی ئاسمانی بەشێكە لە پلانی بەهێزكردنی بەرگری، هاوكات هێزی ئاسمانیی ئێران لەم جەنگە بە توانا و كەرەستەی زۆر پێشكەوتووترەوە دەردەچێت، ئامادەیی سەربازییشی نیشان دا و وتی: «ئێمە بۆ شەڕ لەگەڵ ئەمریكا ئامادەین و مەشقمان لەسەر كردووە».

سوخۆی 35 فرۆكەیەكی پێشكەوتووی ڕووسیی نەوەی چوارەمە و خاوەنی توانای بەرزی مانۆڕ و هەڵگرتنی مووشەكی پێشكەوتووی جۆراوجۆرە و خاوەنی دوو بزوێنەرە.
فڕۆكەكە مۆدێلی پەرەپێدراوی سوخۆی-27ە و لە ساڵی 2008 دوای نوێكردنەوەی،  هێزی ئاسمانیی ڕووسیا و سوپاكانی چین و ئەندەنووسیا داوای كڕینی ئەم فڕۆكە جەنگییەیان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    ئێران هێرشی کردە سەر کوەیت و بەحرەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل.. سه‌رۆكایه‌تی كنێست كه‌ دوو عه‌ره‌بی تێدایه‌؛ ده‌سه‌ڵاته‌كانی چین؟

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ بە پشتیوانی عەرەبەکان؛ ماتان کاهانا وەک سەرۆکی کنێستی ئیسرائیل هەڵبژێدرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سوتانی سێ کەشتیی نەوتهەڵگر ڕادەگەیەنێت و ستافی کەشتییەکیش بێسەرشوێنن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ عه‌ره‌بێك وه‌ك جێگری سه‌رۆكی كنێستی ئیسرائیل هه‌ڵبژێدرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئوردون تێلیگرامی بلۆککرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    داوا ده‌كرێت پێش وه‌رزی زستان هاوكاری بگه‌یه‌نرێته‌ لێقه‌وماوان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە كەرتی غەززە، ڕووفاتی 70 فەڵەستینی دیكە بە خاك سپێردران

سەرەتا