2 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
نرخی نەوت بۆ ٩٤ دۆلار دابەزی
ئەمرۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ٩٤ دابەزی، کە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ٨٪ نرخەکەی دابەزی.
شارەزایان هۆکاری دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت دەگەرێتەوە بۆ هیوای کۆتایی هێنان بە جەنگی ئێران دوای ئەوەی پارتەکەی ترهمپ شکستێکی قورسی هێنا.
دابەزینی نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ٩٤ دۆلار نزمترین ئاستە لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو.
شارەزایان بەشێکی دابەزینی نرخی نەوت دەگەرێننەوە بۆ گفتوگۆ بەردەوامەکانی ئەمریکا و ئێران دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد گفتوگۆکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بەردەوامە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە رێژەی نزیکەی ١٪ دابەزی و گەیشتە ٨٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە بە وتەی شارەزایانی ئابووری شکستی کۆمارییەکان و گەڕانەوەی هیوای کۆتاییهێنان بە جەنگی ئەمریکا و ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوتی بە گشتی دابەزاند، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ بەرێوەچوونی پرۆسەی کۆتایهێنان بە جەنگیش چاوەرێی دابەزینی زیاتر دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە