1 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسی: شەپۆلی بارانبارین و بروسکە چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند شەپۆلی بارانبارین و هەورە بروسکە هەرێمی گرتووتەوە و تاوەکو ڕۆژی یەکشەمە بەردەوام دەبێت.
کەشناسی ئەوەی خستەڕوو لە ئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی دەریا سپی ناوەراست و دەریای سوور، ئاسمانی هەرێم ناسەقامگیر دەبێت، وە شەپۆلێکی تاوەباران و بروسکە ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەگرێتەوە. هەروەها باسی لەوەشکرد چالاکی و بەهێزی شەپۆلەکە لەکاتەکانی ئێوارەی ڕۆژی هەینی کاریگەریەکەی دەست پێدەکات و تاوەکو رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.
هۆشداریشیدا لەم ماوەیەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ناوچەکان هەیە و بەگشتیش مەترسی هەورە بروسکە دروست دەبێت بەتایبەتی لەناوچە دەشتاییەکان.
ڕاشیگەیاند لە هەر ڕێنماییەکی نوێ هاوڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە سەبارەت مەترسی بەرزبوونەوەی ئاو و هەورە بروسکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە