56 خولەک پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز گڕییان گرت
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند بە هۆکاری جیاواز ئاگر لە دوو کەشتی نەوتهەڵگر و بەلەمێک لە گەرووی هورمز کەوتەوە.
سوپای پاسداران لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی بڵاوکردەوە، هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە دوو کەشتییەکە بەهۆی تێپەڕبوونی بێ مۆڵەتەوە بووە، لەکاتێکدا کەشتی دووەم لە کاتی تێپەڕبوون بە رێڕەوە ئاوییەکانی بەشی ڕۆژهەڵات گڕی گرتووە. لەگەڵ ئەوەشدا بەلەمێکیش کە بۆ بەهاناوەچوونی کەشتی دووەم بەرێکەوتبوو گڕی گرت.
هاوکات سوپای پاسداران باسی لەوەشکرد دەستی بەسەر دوو درۆنی ئەمریکیدا لە گەرووی هورمز گرتووە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ گرژییە بەردەوامەکانی گەرووی هورمز لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا لە ماوەکانی ڕابردوودا کە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان تووشی ئاستەنگی هاتووچۆ دەبنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە