1 کاتژمێر پێش ئێستا 104 جار خوێنراوەتەوە

به‌هۆی دانووستانه‌كان له‌ قه‌ته‌ر؛ نرخی نه‌وت ڕووی له‌ دابه‌زین كرد

 

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممەدا بە ڕێژەی زیاتر لە ١% دابەزی، بەهۆی بەردەوامیی دانوستانەکانی ئێران و قەتەر بۆ ڕاگرتنی شەڕ. 
لە بازاڕدا، گرێبەستە ئایندەییەکانی نەوتی خاوی برێنت ١,٥٩ دۆلار، کە دەکاتە ١,٤%، دابەزینی بەخۆوە بینی و بەرمیلێکی گەیشتە ١١١,٨٤ دۆلار. هاوکات نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە بڕی ١,٥٦ دۆلار، بە ڕێژەی ١,٥%، ڕووی لە دابەزین کرد و هەر بەرمیلێکی بە ١٠٢,٥٦ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا. 
ئەم پاشەکشەیەی نرخەکان لە دوای ئەوە دێت کە نەوتی برێنت مامەڵەکانی مانگی رابردووی بە بەرزترین ئاست لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا کۆتایی پێهێنابوو؛ ئەمەش بەهۆی ترسی وەبەرهێنەران لە سەرهەڵدانەوە و پەرەسەندنی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران. 
هەروەها بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک، گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی تاران و دەوحە بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران بەردەوامە. ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە هاوکاتن لەگەڵ مانەوەی مەترسییە ئەمنییەکان لە گەرووی هورمز، دوای ئەوەی ژمارەیەک نەوتهەڵگر ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە و ئەوەش بەرزبوونەوەی تێچووی وزە و گواستنەوەی دەریایی لەسەر ئاستی جیهان لێکەوتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی دانووستانه‌كان له‌ قه‌ته‌ر؛ نرخی نه‌وت ڕووی له‌ دابه‌زین كرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: بەهای دۆلار لە بازاڕدا دادەبەزێت و لە نرخی فەرمی نزیك دەبێتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەبارەی نەوتی گواستراوە لە ڕێگەی بۆریی هەرێم بۆ 500 هەزار بەرمیل بەرز بووەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    "پارەی موچەی مانگی 10 دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 933 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 113 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە و زێڕیش دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆوە بینی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 947 هەزار دینارە

سەرەتا