1 کاتژمێر پێش ئێستا
191 جار خوێنراوەتەوە
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: جەنگی سەر ئێران هۆکاری شکستی کۆمارییەکانە
پەیام
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پێش هۆشداریی داوەتە دۆناڵد ترهمپ کە هەڵگیرساندنی شەڕ لەگەڵ ئێران، بەهۆی ناڕەزایەتیی جەماوەرییەوە، ڕەنگە ببێتە هۆی شکستی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەییدا.
ماڵپەڕی هەواڵیی "ئەکسیۆس" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ترهمپەوە بڵاوی کردووەتەوە، ڤانس سەرنجی بۆ سنوورداربوونی پشتیوانیی جەماوەری بۆ شەڕ ڕاکێشاوە و ئاماژەی بەوەش کردووە کە زۆربەی بەرپرسە باڵاکانی ئیدارەی ئەمریکاش هەمان تێڕوانینیان هەیە.
سەرەڕای ئەم هۆشدارییانە، سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە ترهمپ زیاتر مەیلی بەلای دەستپێکردنەوەی هێرشەکاندایە بۆ سەر ئێران؛ بە جۆرێک پێشتر و لەژێر گوشاری بنیامین نهتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلدا، تاوتوێی لێدانی ئەو وڵاتەی کردبوو پێش وادەی هەڵبژاردنەکان، بەڵام دواتر هەنگاوەکەی بۆ دوای هەڵبژاردنی نیوەی خول دواخست.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە ئێستادا سێ بژاردەی سەرەکی لەبەردەم ترهمپدان: دەستپێکردنەوەی پەلامارەکان بۆ سەر ئێران، گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران، یاخود بەردەوامیدان بە گوشارەکان لە ڕێگەی گەمارۆی دەریایی و سزای ئابووریی توندەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە