1 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
هێرشەکەی کۆرمۆڕ نزیکەی ٢٨٠٠ مێگاوات لە بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کەم کردەوە
پهیام
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشەی کراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆڕ، هەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگیراوە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی وەستانی دابینکردنی غاز، نزیکەی ٢٨٠٠ مێگاوات لە بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی کەمبووەتەوە و ئەمەش پێداویستی نزیکەی سەدا ٨٠ی کارەبای هەرێمی کوردستانە.
ئەنجامدانی هێرشەکە و ڕاگیرانی هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا، کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر سیستەمی کارەبای هەرێمی کوردستان هەیە و بەهۆیەوە کارەبا لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم کوژاوەتەوە.
هاوکات، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیاندنێکی هاوبەشدا بڵاویان کردووەتەوە کە لە هەوڵدا دەبن بۆ ئاساییکردنی دۆخی کارەبا.
لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەی ئەو دوو وەزارەتەدا هاتووە: "کاتژمێر ١١:٠٠ ی ئەمشەو لەکردەوەیەکی تیرۆریستیدا کێڵگەی کۆرمۆر هێرشی کرایە سەر، هەر دوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی کارەبا لەهەوڵدان بۆ ئەوەی هێرشە تیرۆریستییەکە کەمترین کاریگەریی لەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبا هەبێت لەسەر هاوبەشانی کارەبا و بەزووترین کات بارودۆخی کارەبا ئاسایی بێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە