1 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
چه‌مچه‌ماڵ.. هێڕشه موشه‌كییه‌كه شوێنێكی هه‌ستیاری له كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌ئامانج گرتووه
په‌یام
هێرشێکی دڕۆنی کراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆڕمۆڕ لە پارێزگای سلێمانی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، دڕۆنەکە شوێنی بارکردنی غازی ناو کێڵگەکەی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە بەرهەمهێنان و کارکردن لە کێڵگەکە ڕاوەستاوە و بووەتە هۆی کوژانەوەی کارەبا لە بەشێکی هەرێمی کوردستان، زانیارییه‌كان ئه‌وه ڕوونده‌كه‌نه‌وه كه هێرشه‌كه شوێنێكی هه‌ستیاری له كێڵگه‌كه كردوه‌ته ئامانج و به‌و هۆیه‌وه زیانی گه‌وره‌ی له كێڵگه‌كه داوه و به‌رهه‌مهێنانی غازی بۆ كاره‌با ڕاگرتووه.
تا ئێستا زانیاریی زیاتر لەسه‌ر شوێنی ئه‌نجامدانی هێڕشه‌كه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی عێراقی گواستوویانه‌ته‌وه كه هێڕشه‌كه له سنووری شارۆچكه‌ی خورماتوو ئه‌نجام دراوه.
کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی و بە یەکێک لە گەورەترین کێڵگەکانی بەرھەمھێنانی غاز لە ھەرێمی کوردستان و عێراق ھەژمار دەکرێت و لە چەند ساڵی ڕابردووش‌دا چەندین جار ڕووبەڕووی ھێرشی درۆن و مووشەکی بووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە