2 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
مهسعود بارزانی: داوا له یهكێتی دهكهم لهگهڵ پارتی دابنیشێت
پهیام
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کردووە لەگەڵ پارتی دانووستان بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
مەسعود بارزانی، لە پەیامەکەیدا دەڵێت، پێویستە هەموو لایەک ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لە هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی تردا گەورەترە.
سەرۆکی پارتی رایگەیاندووە، لەسەر ئەو بنەمایەش، داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بهێنن.
بارزانی دەشڵێت، زۆریش حەز دەکەم لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمیش بەشداری لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیدا بکەن، پێکەوە حکوومەتێکی بنکەفراوان و نیشتیمانی پێک بهێنن و وەڵامی داوا و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە