2 کاتژمێر پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
یەکێتی لە ئەمڕۆوە لە حكومەت كشایەوە و تەواوی پۆستەکانی چۆڵ کرد
پەیام
سەمیر هەورامی، لێپرسراوی
ئیداریی بۆردی حکومەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بە فەرمی
لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کشاونەتەوە و بڕیارەکە چووەتە
بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی
لێدوانەکەی سەمیر هەورامی، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەدا، هەر لە ئەمڕۆوە
سەرجەم وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پشکی یەکێتی لە وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەکان
پابەندی بڕیارەکە بوون و دەوامیان نەکردووە.
ڕۆژی 4ی
11ی 2026 پارتی بەبێ یەكێتی كۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانی ئەنجامدا و دەستەی
سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
لە
کاردانەوەی ئەو هەنگاوەشدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، پرۆسەکەی بە هەوڵێک بۆ "دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات" ناوبرد و
هەڵوێستی توندی حزبەکەی ڕاگەیاند، بەوەی کە "ئەگەر سەرۆکێک بۆ هەرێم دابنرێت،
ئەوانیش سەرۆک دادەنێن، ئەگەر وەزیر دابنرێت، ئەوانیش لە لای خۆیانەوە وەزیر
دادەنێن".
ئەم هەنگاوەی یەکێتیی
قۆناغێکی نوێی سیاسی و ئیداری لە هەرێمی کوردستان دەهێنێتە کایەوە و کاردانەوەی ڕاستەوخۆی
لەسەر بەڕێوەچوونی کاروباری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە