1 کاتژمێر پێش ئێستا 110 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی مەترسی هێرشەوە؛ ئەمریکا بەشێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی لە بەریتانیا کێشایەوە

پەیام
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهۆی مەترسیی هەڕەشەکانی ئێرانەوە، چەند فڕۆکەیەکی لە بنکەی میڵدنهۆڵی بەریتانیا کێشایەوە و ئاستی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیشی لە دوو بنکەی سەربازیی ئەو وڵاتەدا بۆ پلەی چوارەم بەرز کردەوە. 

ڕۆژنامەی «وۆڵ ستریت جۆرناڵ» لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، ڕۆژی دووشەممە واشنتن لە کاردانەوەی هەڕەشەکانی ئێراندا، ئاستی ئامادەباشی و ڕێکارە ئەمنییەکانی لە هەردوو بنکەی «میڵدنهۆڵ» و «لەیکنهیس» لە بەریتانیا بۆ پلەی چوارەم بەرز کردووەتەوە. هاوکات سروشت و چۆنیەتیی ئەو مەترسی و هەڕەشانەی ڕووبەڕووی بنکەی میڵدنهۆڵ بوونەتەوە، تا ئێستاش لەنێوان بەرپرسانی ئەمریکادا جێگەی گفتوگۆ و تاوتوێکردنە. 

بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ڕێوشوێنە خۆپارێزییەکان گواستنەوەی فڕۆکەکانیشی گرتووەتەوە؛ بە شێوازێک کە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەدا، ئاراستەی دوو فڕۆکەی سووتەمەنیپێدەری ئەمریکی کە لە بنکەی میڵدنهۆڵ جێگیر بووبوون، بەرەو ئەڵمانیا گۆڕدرا. دواتریش لە هەمان ڕۆژدا، ژمارەیەک فڕۆکەی دیکەی نێو بنکەکە بەرەو خاکی ئەڵمانیا و چەند پێگەیەکی دیکە گوازرانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی مەترسی هێرشەوە؛ ئەمریکا بەشێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی لە بەریتانیا کێشایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: زۆر بەهێزتر لە جاران دەگەڕێینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كەسە نزیكەكانی ترەمپ پشتگیری لە ئایزنكۆت و لادانی نەتەنیاهوو دەكەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ترسی خۆپیشاندەران، ڕووكاری فرۆشگاكانی پاریس بە تەختە دادەپۆشرێن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگی ئێران لە ئەمریكا گۆڕانكاریی دروستكرد و ئیدارەی ترەمپی سزادا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ژنانی باڵاپۆشی موسڵمان لە ئەمریكا توانییان بۆ ناوەندەكانی یاسادانان سەر بكەون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پوتن: سێشەممە دانوستانی سێقۆڵی روسیا و ئەمریكا و ئۆكرانیا دەستپێدەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: سەركەوتنی دیموكراتەكان تاڕادەیەك جێی سەرسوڕمان بوو

سەرەتا