1 کاتژمێر پێش ئێستا 132 جار خوێنراوەتەوە

كەسە نزیكەكانی ترەمپ پشتگیری لە ئایزنكۆت و لادانی نەتەنیاهوو دەكەن

پەیام

سەرچاوەیەكی ئیسڕائیلی ئاشكرای كرد، كە كەسە نزیكەكانی دۆناڵد ترەمپ پەیامێكیان گەیاندووەتە گادی ئایزنكۆت تا پەلە لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی ئیسرائیل و لادانی بنیامین نەتەنیاهوو لە دەسەڵات بكات.

 كەناڵی 12 لە زاری سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕایگەیاند: كەسە نزیكەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پێش ڕاسپاردنی فەرمیی گادی ئایزنكۆت، سەرۆكی پارتی یەشارەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت، داوایان لێ كردووە پەلە بكات لە پێكهێنانی كابینەی نوێ تا بە فەرمی شوێنی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری قەوارەی ئیسرائیل بگرێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو مەترسیانەی هەیە كە نەتەنیاهو جارێكی دیكە جەنگ لە دژی ئێران هەڵبگرسێنێتەوە.

ئەم پەیامە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، ئیسحاق هێرتسۆگ، سەرۆكی قەوارەی ئیسرائیل بە فەرمی ئایزنكۆتی بۆ پێكهێنانی حكوومەت ڕاسپارد، دوای ئەوەی فراكسیۆنە پەرلەمانییەكان بە 67 دەنگ لە كۆی 120 كورسیی كنێسێت پێشنیاری كاندیدكردنی ناوبراویان كرد.
بەپێی یاسا، گادی ئایزنكۆت مۆڵەتی 28 ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ پێكهێنانی حكومەت، لەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی بۆ 14 ڕۆژی دیكە.

ئەم ڕاسپاردنە دوای هەڵبژاردنەكانی 27ی تشرینی یەكەم دێت كە تێیدا نەتەنیاهوو نەیتوانی زۆرینەی پێویستی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەسە نزیكەكانی ترەمپ پشتگیری لە ئایزنكۆت و لادانی نەتەنیاهوو دەكەن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ترسی خۆپیشاندەران، ڕووكاری فرۆشگاكانی پاریس بە تەختە دادەپۆشرێن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی ئێران لە ئەمریكا گۆڕانكاریی دروستكرد و ئیدارەی ترەمپی سزادا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژنانی باڵاپۆشی موسڵمان لە ئەمریكا توانییان بۆ ناوەندەكانی یاسادانان سەر بكەون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتن: سێشەممە دانوستانی سێقۆڵی روسیا و ئەمریكا و ئۆكرانیا دەستپێدەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: سەركەوتنی دیموكراتەكان تاڕادەیەك جێی سەرسوڕمان بوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەسێك كە پلانی تیرۆركردنی ترەمپی هەبووە دەڵێت لە مێشكمدا ئەو فەرمانەم پێكراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەر كەسێك زانیاری لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بدات 20 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت

سەرەتا