2 کاتژمێر پێش ئێستا
65 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: سەركەوتنی دیموكراتەكان تاڕادەیەك جێی سەرسوڕمان بوو
پەیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی
ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: "نزیكەی سێ ترلۆن دۆلاریان لە
جەنگدا لەدەستداوە، كاتێك دەركەوت دیموكراتەكان ئەنجامی باشیان لە هەڵبژاردن بەدەست
هێنا تاڕادەیەك جێی سەرسوڕمان بوو، بەڵام كارەكە پەیوەندی بەو ڕاستیەوە هەیە كە ئەوان
ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی".
ڕاشیگەیاند: "لە
جەنگی ئۆكرانیا و ڕووسیا مانگانە 25 هەزار كەس دەكوژرێن، بەڵام حەوت مانگ دەبێت ئێمە
هیچ كەسێكمان لە دەست نەداوە، لەبەرئەوە بەراورد بە جەنگی ئۆكرانیا و ڕووسیا، ڕووبەڕووبوونەوەی
ئەمریكا لەگەڵ ئێران جەنگ نییە".
ترەمپ، وتیشی: "نابێت
ئەوەی ڕوو دەدات لەگەڵ ئێران وەك جەنگ دابنرێت، چونكە "ئێمە بەتەواوی كۆنترۆڵی
دۆخەكەمان كردووە و لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانیەكان دەكەین".
لە هەڵبژاردنەکانی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦دا لە
کۆی ٤٣٥ کورسی، پارتی دیموکرات سەرکەوتنێکی مێژوویی و گەورەی تۆمار
کرد و توانی بە بەدەستهێنانی 241 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و 54 کورسی لە
ئەنجوومەنی پیران، زۆرینەی ڕەهای هەردوو ئەنجوومەنەکە لە دەست کۆمارییەکانی حزبەكەی ترەمپ دەربهێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە