1 کاتژمێر پێش ئێستا 130 جار خوێنراوەتەوە

رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: تەلئەبیب خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەتەنیا لەگەڵ تاران ئامادە دەکات

پەیام
ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی ئاشکرای کردووە، ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی بەتەنیا لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات ئەگەر ئەمریکا ئامادە نەبێت هێرش بکاتە سەر ئێران. 
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "مەعاریف" ی ئیسرائیلی، گەورەترین نیگەرانی لە نێو دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەدا ئەوەیە کە تاران لەماوەی ٥٠ ڕۆژی داهاتوودا، پێش دەستبەکاربوونی کۆنگرێسی نوێی ئەمریکا، بتوانێت بژاردەی یەکلاکەرەوەی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکان پەکبخات، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی ئیسرائیل لە چەند مانگی داهاتوودا بە تەنیا لەبەرانبەر ئێراندا بمێنێتەوە. 
ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەکانی ناو دەزگا ئەمنییەکانەوە ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە واشنتن هان بدرێت بە خێرایی هەنگاو دژ بە تاران بنێت و هەوڵ بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی سەربازی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بدرێت، لە هەمان کاتیشدا تواناکانی سوپای ئیسرائیل بەهێز بکرێن بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا بتوانێت هێرشێکی سەربەخۆ ئەنجام بدات. 
هاوکات ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سوپای ئیسرائیل ڕووبەڕووی کورتهێنانی زیاتر لە ١٢ هەزار سەرباز بووەتەوە، کە زیاتر لە ٧٥٠٠ـیان شەڕکەرن؛ بەو هۆیەوە بەنیازن داوا لە حکومەتی داهاتوو بکەن ماوەی خزمەتی سەربازی بۆ ٣٦ مانگ درێژ بکاتەوە و کار بۆ ناچارکردنی حەریدیمییەکان بکات بچنە ڕیزی سەربازییەوە تاکو ئەو کورتهێنانە قەرەبوو بکرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: تەلئەبیب خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەتەنیا لەگەڵ تاران ئامادە دەکات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    گڕگرتنی سێیەمین كەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕاگەیەندرا

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای پاسداران: ئەمریكا ناتوانێت ئامانجەكانی لە گەمارۆدانی ئێران بەدی بهێنێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی لافاوەوە لە ئێران چوار كەس گیانیان لەدەستدا و 11ی دیكەش برینداربوون

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی لافاو و سەرماوە ئاوارەكانی غەززە لە دۆخێكی ناهەموار و كارەساتباردان

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕەزایی: ترەمپ و تیمەكەی دۆڕان ئێستا پەیام بە كێ بدەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران.. ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ بیستراو؛ تارانیش ده‌ڵێت هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گڕگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕاگەیەندرا

سەرەتا