59 خولەک پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
سێنتکۆم: كهشتییهكمان له گهرووی هورمز پهكخست
پهیام
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) راگرتن و پەکخستنی کەشتییەکی بازرگانی لە کەنداوی عومان راگەیاند، ئەوەش دوای پشتگوێخستنی هۆشدارییەکان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێراندا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، هێزەکانیان کەشتییەکی بازرگانییان لە کەنداوی عومان پەکخستووە. سێنتکۆم روونیکردووەتەوە ئەم رێکارە دوای ئەوە گیراوەتەبەر کە کەشتییەکە هۆشدارییە سەربازییەکانی پشتگوێ خستووە و سەرپێچیی کردووە.
هاوکات فەرماندەیییەکە هۆشداریی دایە سەرجەم ئەو دەریاوان و کەشتیوانانەی کە بە نزیک کەناراوەکانی ئێران یان بە ئاوەکانی دەوروبەریدا تێدەپەڕن، پێویستە بە تەواوی پابەندی هۆشداری و رێنماییەکانی هێزەکانی ئەمریکا بن تاوەکو رووبەڕووی لێپرسینەوە و رێکاری هاوشێوە نەبنەوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماری دەستوەردانە دەریاییەکان خرایەڕوو و ئاشکرا کرا، لە کاتی دەستپێکردنەوەی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران، تا ئێستا هێزەکانی ئەمریکا رێڕەوی ١٤٧ کەشتییان گۆڕیوە و پێنج کەشتیی دیکەشیان پەکخستووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە