24 خولەک پێش ئێستا 97 جار خوێنراوەتەوە

لە ئۆپراسیۆنێكدا لە پردێ سێ چەكداری داعش كوژران و چەكدارێكیش دەستگیركرا

پەیام

هێزە عێراقیەكان ئۆپراسیۆنێكی سەربازییان لە شارۆچكەی پردێ ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران.
دوای بینینی ئۆتۆمبێلێك لە سنووری پردێ كە گومان دەكرا چەكداری داعشی تێدا بێ لە ئێوارەی هەینی، هێزێكی زۆری سوپا و دژەتیرۆری عێراق گەیشتنە ناوچەكە و ڕێگەی سەرەكی كەركووك - هەولێر داخرا و هەڵمەتێكی سەربازیی لە ناوچەكە دەستیپێكرد و ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری ڕوویدا.

بە گوێرەی زانیارییەكان ئەو ئۆتۆمبێلەی لە ناحیەی پردێ بینراوە، ئۆتۆمبێلی چەكدارانی داعش بووە و ویستویانە لە پردێوە بپەڕنەوە بۆ چەند ناوچەیەكی دیكە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە لە ئۆپەراسیۆنێكی پێشوەختە و لە ڕێگەی هێرشێكی ئاسمانیی ورد لە سنووری شارۆچكەی پردێ لە باكووری كەركووك، سێ چەكداری تیرۆریست كوژران و چەكدارێكی دیكەش كە ئەركی گواستنەوەی لە ئەستۆ بوو، دەستگیركرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 خولەک پێش ئێستا

    لە ئۆپراسیۆنێكدا لە پردێ سێ چەكداری داعش كوژران و چەكدارێكیش دەستگیركرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی لە ساڵیادی شارەكەدا: سلێمانی بە پیلان و پەراوێزخستن لاواز نابێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما دوو پلە بەرزتردەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە بەغدادەوە ڕێگری لە هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی کەرکووک دەکرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە نێو ململانێی پارتی و یەكێتیدا، هاووڵاتیان نوقمی بێ نەوتی و بێ كارەبای كراون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ كۆدەبێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    فوئاد حسێن: بژاردەی ئەوە هەیە ئەندامانی گرووپە نەیارەكانی ئێران بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێكی دەرەكی: زیاتر لە هەزار خێزان لە لافاوەكەی هەولێر زیانیان بەر كەوتووە

سەرەتا