16 خولەک پێش ئێستا
18 جار خوێنراوەتەوە
دامەزراوەی ئەزهەر داوای بەهاناوەچوونی بەپەلەی ئاوارەكانی غەززە دەكات
پەیام
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما
و باران بارین دۆخی ئاوارەكانی غەززە خراپ بووە و لەسەرمادا هەڵدەلەرزن و داوای
جووڵەكردنی بەپەلەی نێودەوڵەتی بۆ ڕزگاركردنیان دەكرێت.
دامەزراوەی ئایینی ئەزهەر
داوای بەئاگاهاتنەوەی نێودەوڵەتی بۆ ڕزگاركردنی دانیشتووانی غەززە و بانگەواز بۆ
شكاندنی گەمارۆ و بەهاناوەچوونی ئاوارەكان دەكات، نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی
هۆشداری لە تێكچوونی دۆخی تەندروستی و مرۆیی لە غەززە دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە