19 خولەک پێش ئێستا 44 جار خوێنراوەتەوە

نەتەنیاهوو: ئێران كار لەسەر زیندووكردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی دەكات

پەیام
بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری قەوارەی ئیسرائیل ئاماژە دەكات بە پێویستیی نەهێشتنی یەكجارەكی ئەوەی ئەو بە "هەڕەشەی ئێران" ناوی دەبات، "چونكە ئێران كار لەسەر زیندووكردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی دەكات".

نەتەنیاهوو ڕایگەیاند: پێویستە بۆ یەك جار و بە هەمیشەیی هەڕەشەی ئێران نەهێڵین.

لە لێدوانێكیدا نەتەنیاهوو ڕایشیگەیاند كە ڕژێمی ئێران سەرلەنوێ كار لەسەر زیندووكردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی دەكات و وتیشی: هیچكات ڕاڕا نابێت لە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لە دژمان.

لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی قەوارەكەیشیەوە، سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەر داوای لە گادی ئایزنكۆت سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو كرد لە جێی ئەوەی حكوومەتێكی لاواز كە نەتوانێت خۆی لە بەرانبەر ئاڵنگارییەكان بگرێت، حكوومەتێكی یەكڕیزی نیشتمانی پێك بهێنێت و بێ مەرجی پێشوەختە دەست بە گفتوگۆ لەوبارەوە بكەن.

نەتەنیاهوو هەر لەوبارەوە وتی: گفتوگۆیەكی گرنگم لەگەڵ ئایزنكۆت ئەنجام داوە، گفتوگۆكە ئەو تێڕوانینەی لا بەهێزتر كردم كە پێویستە حكوومەتێك لە تەواوی ئەو پارتانە پێك بهێنرێت كە پاڵپشتی لە بوونی دەوڵەتی ئیسرائیل وەك دەوڵەتێكی گەلی جولەكە دەكەن.

لای خۆیەوە گادی ئایزنكۆت بانگەوازەكەی نەتەنیاهوو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی یەكڕیزیی نیشتمانی بە مانۆڕی سیاسی ناو برد و ئەویشی بە هەوڵدان بۆ دروستكردنی بەربەست لەبەردەم پێكهێنانی حكوومەتی نوێ تۆمەتبار كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: ئێران كار لەسەر زیندووكردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی دەكات

  • 28 خولەک پێش ئێستا

    لە سەرەتای جەنگەوە، لانیكەم 25 دەریاوان لە گەرووی هورمز كوژراون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: پیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرین و له‌ هیچ ڕێكه‌وتنێكدا ئه‌وه‌ قبوڵ ناكه‌ین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌مریكا و ئه‌ورووپادایه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف وه‌ڵامی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه‌ و ده‌ڵێت، بێهیوا بوون

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران خاوەنی جبەخانەیەکی گەورەی مووشەکییە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕادارێكی ئه‌مریكامان له‌ به‌حرێن كرده‌ ئامانج

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دامەزراوەی ئەزهەر داوای بەهاناوەچوونی بەپەلەی ئاوارەكانی غەززە دەكات

سەرەتا