18 خولەک پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
دادگای فیدراڵی داوایەکی بۆ ڕاگرتنی كارەكانی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە
پەیام
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق داواكارییەكی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان و نەوەی نوێی بۆ دەركردنی فەرمانی وەلائی بە مەبەستی ڕاگرتنی كاتیی كارەكانی
پەڕلەمانی كوردستان ڕەت كردەوە.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكەوە،
دادگای باڵای فیدراڵی داواكاریی دەركردنی فەرمانی وەلائیی بۆ هەڵپەساردنی دەستبەجێی
چالاكییەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕەتكردووەتەوە، كە لە چوارچێوەی سكاڵایەكی هاوبەشی
یەكێتی و نەوەی نوێدا پێشكەش كرابوو تا یەكلابوونەوەی دۆسیەكە كارەكانی پەرلەمان ڕابگیرێت،
هەردوو لایەن دوای دانیشتنەكەی پەرلەمان تانەیان لە شەرعییەتی كۆبوونەوەكە دابوو و
داوایان كردبوو دادگا بە بڕیارێكی لەناكاو ڕێگری لە دەستبەكاربوونی دەستەی سەرۆكایەتیی
نوێ بكات.
ڕەتكردنەوەی ئەم داواكارییە دوای ئەوە هات كە لە چواری ئەم مانگەدا، پەرلەمانی
كوردستان بە ئامادەبوونی 52 پەرلەمانتار كە ژمارەیەك پەرلەمانتاری یەكێتی و نەوەی
نوێی تێیدا بوو، دوای ئەوەی لە حزبەكانیان هەڵگەڕانەوە، درێژە بە دانیشتنی یەكەمی
خولی شەشەم دا كە بۆ ماوەی 702 ڕۆژ بەهۆی ناكۆكییە سیاسییەكانەوە بە كراوەیی مابووەوە،
و تێیدا سەرۆك و ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی بەبێ بەشداریی یەكێتی و نەوەی نوێ هەڵبژێردران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە