14 خولەک پێش ئێستا 38 جار خوێنراوەتەوە

لە سەرەتای جەنگەوە، لانیكەم 25 دەریاوان لە گەرووی هورمز كوژراون

پەیام
نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای جەنگی دژی ئێرانەوە، لانیكەم 25 دەریاوان لە گەرووی هورمز كوژراون.

بە پێی زانیاریەیكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران لە كۆتایی شوباتی ڕابردووەوە، لانیكەم 25 دەریاوان لە گەرووی هورمز و دەوروبەریدا كوژراون.
نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوە كردووە كە ڕووداوە ئەمنییەكان لە گەرووی هورمز و دەوروبەریدا بەردەوام لە زیادبووندان و لە مانگی ڕابردوودا بەرزترین ئامار لە دەستپێكی ململانێكەوە تۆمار كراوە.

لای خۆیەوە، ڕێكخراوی دەریایی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە نێوان 1ی ئادار و 11ی ئەم مانگەدا، 136 ڕووداوی ئەمنیی پەیوەست بە كەشتییەكانەوە لە گەرووی هورمز و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تۆمار كردووە.
ڕێكخراوەكە ڕوونیشی كردووەتەوە كە 35 ڕووداویان لە مانگی ڕابردوو و 10 ڕووداویش لەم مانگەدا ڕوویان داوە.

لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگەكە لە 28ی شوباتەوە، كەشتییە بازرگانییەكان لەلایەن هەردوو بەرەوەكەوە ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە و هەردوو لا باڵا دەستی خۆیان ڕاگەیاندووە، لەو نێوەندەشدا جوڵەی بازرگانی بەو گەرووەدا كەوتووەتە مەترسییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 خولەک پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: ئێران كار لەسەر زیندووكردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی دەكات

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    لە سەرەتای جەنگەوە، لانیكەم 25 دەریاوان لە گەرووی هورمز كوژراون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: پیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرین و له‌ هیچ ڕێكه‌وتنێكدا ئه‌وه‌ قبوڵ ناكه‌ین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌مریكا و ئه‌ورووپادایه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف وه‌ڵامی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه‌ و ده‌ڵێت، بێهیوا بوون

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران خاوەنی جبەخانەیەکی گەورەی مووشەکییە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕادارێكی ئه‌مریكامان له‌ به‌حرێن كرده‌ ئامانج

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دامەزراوەی ئەزهەر داوای بەهاناوەچوونی بەپەلەی ئاوارەكانی غەززە دەكات

سەرەتا