12 خولەک پێش ئێستا
15 جار خوێنراوەتەوە
هۆشداریی لە دیارینەكردنی جێگرەوەیەك بۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرێس دەدرێت
پەیام
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز،
نەتەوە یەكگرتووەكان لەوانەیە بەبێ ئەمینداری گشتی بچێتە ساڵی 2027، لەبەر ئەوەی ئەنجومەنی
ئاسایش سەرەڕای هەشت گەڕی دەنگدان نەیتوانیوە لەسەر جێگرەوەی ئەنتۆنیۆ گوتێرێس ڕێكبكەوێت
كە ماوەكەی لە 31ی كانوونی یەكەمدا كۆتایی دێت.
بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی
ئاسایش دەنگدانێكی نهێنیی نوێ ئەنجام بدات، لە كاتێكدا ناكۆكی لە نێوان پێنج ئەندامە
هەمیشەییە خاوەن ڤیتۆكاندا (ئەمریكا، ڕووسیا، چین، بەریتانیا و فەڕەنسا) بەردەوامە.
هاوكات چاودێران هۆشداری
دەدەن كە بەردەوامیی ناكۆكییەكان ڕێكخراوەكە دەخاتە بەردەم بۆشاییەكی سەركردایەتییەوە
كە پێشتر وێنەی نەبووە.
لەبەر ئەوەی پەیماننامەی
نەتەوە یەكگرتووەكان میكانیزمێكی ڕوونی بۆ چۆڵبوونی پۆستی ئەمینداری گشتی تێدا نییە،
بەرپرسان ناچارن تاوتوێی بژاردەی بەپەلە بكەن، وەك درێژكردنەوەی كاتیی ماوەی گوتێرێس
یان دانانی بەرپرسێك بە وەكالەت.
شارەزایان هۆشداری دەدەن
كە نەبوونی جێگرەوەیەك لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا، وێنەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكە
لاواز دەكات و قووڵایی دابەشبوونی نێوان زیاتر زلهێزەكان دەردەخات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە