19 خولەک پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
ئاماری ڕووداوی هاتوچۆكەی ئیلام گەیشتە 12 گیانلەدەستدان و 16 بریندار
پەیام
ژمارەی
گیانلەدەستدان لە ڕووداوی هاتووچۆكەی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ نزیكەی
30 گیانلەدەستدان و بریندار بەرز بووە و لە سەرتاسەری پارێزگاكەش ماتەمینی ڕاگەیەنرا.
میدیاكانی
ئێران بڵاویان كردەوە، ژمارەی قوربانییان بەهۆی ڕووداوەكەی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی
كوردستان بەرزبووەوە بۆ 12 كەس و 16 كەسی دیكەیش بریندارن كە باری تەندروستی ژمارەیەكیان
ناجێگیرە.
هەر
لەو بارەیەوە، مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری پارێزگاری ئیلامی ڕاسپارد لێكۆڵینەوە
لە هۆكاری وەرگەڕانی پاسەكە بكەن.
ئێوارەی
دوێنێ پاسێكی كۆمپانیاییەكی پترۆكیمیای كە هەڵگری 28 كرێكار بوو، لەسەر رێگای نێوان
مورموری و دەشتعەباسی سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تووشی ڕووداوی
هاتووچۆ بوو.
لە
نوێترین پێشهاتی ئەو ڕووداوەدا فەرمانگەی فریاكەوتنی پارێزگاكە بڵاوی كردەوە كە سەرجەمی
قوربانییەكان سەر بە هەر دوو شارۆچكەی ئابادانان و دەهلەرانن.
هەر
لەو میانەیەشدا دەسەڵاتدارانی ناوچەی پارێزگای ئیلام یەك ڕۆژ و لە هەردوو شارۆچكەكەش
دوو ڕۆژ وەك ماتەمی گشتی ڕاگەیەیەندرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە