20 خولەک پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی ڕۆڵی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان هەبوو دەستلەكاردەكێشێتەوە
پەیام
محەمەد
فەیسەڵ كەریم خان، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان كە ڕۆڵی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان هەبوو دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی سەرۆكایەتی
پەڕلەمانی كوردستان كرد.
كارزان
محەممەد سەرۆكی ڕێكخراوی ڕیزەڵت بۆ هەڵبژاردن بڵاوی كردەوە: محەمەد فەیسەڵ كەریم
خان كە لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان بوو دەستلەكاركێشانەوەی
ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كردووە.
سەرۆكی
ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە "لوقمان وەردی كە كاندیدی یەكێتی بوو بۆ خولی
شەشەمی پەڕلەمان جێگای محەمەد فەیسەڵ كەرم خان دەگرێتەوە".
بەپێی
ئەوەی كارزان محەممەد ئاماژەی پێ كردووە بنەماڵەی كەریم خان برادۆستی و یەكێتییش
زانیارییەكانیان پشتڕاست كردووەتەوە.
محەمەد
فەیسەڵ یەكێك بوو لەو پەڕلەمانتارانەی بەشداری دانیشتنەكەی چواری ئەم مانگە كرد كە
تێیدا سەرۆكایەتی پەرلەمان بە دەنگی 52 پەرلەمانتار هەڵبژێردران و دواتر بنەماڵەی
كەریم خان برادۆستی بەشداریكردنی پەرلەمانتارەكەیان بە بیروڕایەكی كەسی ناوبرد كە
گوزارشت لە بنەماڵەكە ناكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە