18 خولەک پێش ئێستا 73 جار خوێنراوەتەوە

هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی بەرەو پێگەكانیان لە جورف سەخر جووڵەیان پێکرا

پەیام  
بەیانی ئەمڕۆ قۆناخی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچەی جورف سەخر لە پارێزگای بابل دەستیپێکرد و هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی بەرەو پێگە دیاریکراوەکانیان جووڵەیان پێکرا.

ئەمڕۆ 20ی 11ی 2026، لە نێو بارەگای پۆلیسی بابل، ئەو هێزانەی بۆ ئۆپەراسیۆنەکە دیاری کرابوون، بارەگاکەیان بەجێهێشتووە و بەرەو ئەو شوێنانە بەڕێکەوتوون کە لە سنووری جورف سەخر بۆیان دەستنیشان کراوە تا تێیدا جێگیر ببن.

بەپێی ئەو پلانە ئەمنییەی داڕێژراوە، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی یەکێکن لە هێزە سەرەکییەکان کە دەچنە نێو ناوچەکە. هەرچەندە پێشتر بڕیار بوو چەند لیوایەکی حەشدی شەعبی هاوشانی پۆلیسی فیدراڵی بەشداری بکەن، بەڵام تا ئێستا روون نییە کە ئەو لیوایانە دەستیان بە جووڵە کردووە یاخود نا.

لەبارەی قەبارەی هێزە جووڵەپێکراوەکانەوە، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکە زەبەلاح نییە و لە نزیکەی 50 ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکهاتووە، کە قورسترینیان ئۆتۆمبێلی جۆری "هەمەر"ـن و چەکی قورس و مامناوەندیان پێیە، هاوکات ژمارەیەک ئەمبوڵانسیشیان لەگەڵدایە.

پێشبینیش دەکرێت ئەم هێزانە بەبێ رووبەڕووبوونەوە و شەڕ بچنە نێو جورف سەخر و لە پێگەکانیان جێگیر ببن.

دوێنێ بە ڕێنمایی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دیوانی بۆ پێكهێنانی بارەگای كۆنترۆڵ لە جورفولسەخر دەرچوو، كە بە تەواوی سەر بە پۆلیسی فیدراڵی دەبێت و سبەی دەچنە ناو جورفولسەخرەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 خولەک پێش ئێستا

    هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی بەرەو پێگەكانیان لە جورف سەخر جووڵەیان پێکرا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە جورفولسەخر بارەگای كۆنترۆڵ پێكدەهێنرێت و چەند لایەنێك لەخۆدەگرێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكوومەتی عێراق و كەتایبی حیزبوڵڵا لەسەر چوونەناوەوەی جورف سەخر ڕێككەوتن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق دوو فڕۆكەی مێژوویی جۆری بۆینگ 747 دەفرۆشێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزی ناوخۆیی عێراق بۆ 117 تریلیۆن و 200 ملیار دینار بەرزبووەتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیالە.. بە تەقەی پۆلیس سێ منداڵ گیانیانلەدەستدا و پێنجی دیكە بریندار بوون

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزێكی ئەمنیی هاوبەش لە ناوچەی جورفولسەخر بڵاوەی پێدەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ زه‌یدی داوای ده‌رچوونی میلیشیاكان له‌ جورف ئه‌لسه‌خر ده‌كات و ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌

سەرەتا