16 خولەک پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
زهیدی: جورفوسهخر سهرهتایه بۆ سهپاندنی دهسهڵاتی دهوڵهت بهسهر تهواوی عێراقدا
پەیام
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران
و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو هێزانە کرد کە چوونەتە
ناو جورفوسەخر و وتی "جورفوسهخر سهرهتایه بۆ سهپاندنی دهسهڵاتی دهوڵهت بهسهر
تهواوی خاكی عێراقدا".
لە پەیامەکەیدا، زەیدی ڕایگەیاند
کە ئەم هێزانە قۆناغێکی گرنگ لە مێژووی عێراقدا دادەڕێژن و وتی: "سەپاندنی دەسەڵاتی
دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا، لە جورفولنەسرەوە دەستپێدەکات". هەروەها
ئاماژەی بەوە کرد کە بە توندی ڕووبەڕووی هەر گەندەڵی یان چەکێکی کۆنترۆڵنەکراو لە
وڵاتدا دەبنەوە.
زەیدی دوو ڕاسپاردەی سەرەکی
ئاراستەی هێزەکان کرد و داوای لێکردن دانبەخۆدابگرن و ژیری لەبەرچاو بگرن. وتیشی
"ئێمە لە جەنگدا نین، هەموو ئەوانەی لەوێن، براتانن".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا،
ئاماژەی بەوە دا کە هەمووان لەژێر یەک ئاڵا و یەک سەرکردایەتی و یەک یاسادا دێنە
ناو هێزە چەکدارەکان و وتی: "بڕیارمان نەگۆڕە: هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی
دەوڵەت نابێت." هەروەها دووپاتی کردەوە کە "هیچ چەکێک نییە جگە لە چەکی
عێراق، هیچ بڕیارێک نییە جگە لە بڕیاری عێراق".
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، عەلی
زەیدی ئاماژەی بەوە کرد جورفولسەخر
دەبێتە خاڵی دەستپێک بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکی عێراق و دروستكردنی عێراقێکی یەکگرتوو لە ژێر سایەی دەستوور و یاسادا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە