22 خولەک پێش ئێستا 40 جار خوێنراوەتەوە

لە هەر 500 مەترێكدا خاڵێكی ئەمنی بۆ بۆرییە نەوتەكانی جورفوسەخر دادەنرێت

پەیام  
پۆلیسی وزە لە جورفولسەخر بۆ هەر كیلۆمەترێك دوو خاڵی ئەمنی بۆ پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان دادەنێت.

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی فەریق ڕوكن حامید حوسەینی، فەرماندەی پۆلیسی وزە ڕاگەیاند، لە ڕێگەی دانانی خاڵی ئەمنی بۆ ڕێگری لە قاچاخچێتی دەستیان بە پاراستنی بۆرییە نەوتییەكانی جورفولسەخر كردووە.

ڕوونیشی كردەوە، پۆلیسی وزە زیاتر لە 9 هەزار كیلۆمەتر بۆری دەپارێزێت و لە 100 كیلۆمەتری هێڵە 441 كیلۆمەترییەكەی پاڵاوگەی دۆرە، 95 كیلۆمەتر پارێزراوە و پێنج كیلۆمەتر لە ناوچە سەخت و كشتوكاڵییەكانی جورفولنەسر ماوە.

فەرماندەی پۆلیسی وزە ئاماژەی دا بە ئامێر و تیمی پسپۆڕ ڕێڕەوی بۆرییەكانیان دیاری كردووە و بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكە سەربازییەكان هەر 500 مەترێك خاڵێكی ئەمنی دادەنێن و بە خاڵەكانی سەر بەربەستەكانەوە دەیانبەستنەوە.
حوسەینی جەختی كردەوە ڕێگە بە قاچاخچێتی و زیادەڕەوی نادەن و پشكنینەكان بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆی وەزیرانی ناوخۆ و نەوت دەكرێن، كارەكەش لە 20ی تشرینی دووەم بە دانانی بارەگای كۆنترۆڵ لە كۆگای سەدە دەستی پێكردووە و لە دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 خولەک پێش ئێستا

    لە هەر 500 مەترێكدا خاڵێكی ئەمنی بۆ بۆرییە نەوتەكانی جورفوسەخر دادەنرێت

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    زه‌یدی: جورفوسه‌خر سه‌ره‌تایه‌ بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ته‌واوی عێراقدا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماڵپەڕێكی ئەڵمانی: ناكۆكی لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر جورفوسەخر هەیە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    جورفوسەخر كۆنترۆڵكرا و ڕێگاكانیشی بە قۆناغ دەكرێنەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ئاوی عێراق تەرخان دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزە هاوبەشەكانی عێراق چوونە ناو جورف سەخرەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە جورفولسەخر بارەگای كۆنترۆڵ پێكدەهێنرێت و چەند لایەنێك لەخۆدەگرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكوومەتی عێراق و كەتایبی حیزبوڵڵا لەسەر چوونەناوەوەی جورف سەخر ڕێككەوتن

سەرەتا