14 خولەک پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
خۆپیشاندانی فراوان لە هەولێر، دهۆک و سۆران بەڕێوەدەچێت
پەیام
لەسەر بانگەوازی پارێزگاری هەولێر، خۆپیشاندان لە هەولێر، دهۆک و سۆران بەڕێوە دەچێت و وێڕای داواکردنی بەشداریی گشتی، تەنیا ئاڵای کوردستان تێیدا بەرز دەکرێتەوە.
خۆپیشاندانەکەی هەولێر کە وەک گەورەترین خۆپیشاندان ئاماژەی پێ کراوە، لە کاتژمێر ١٠ـی سەرلەبەیانییەوە لە باخی شار، نزیک قەڵای هەولێر دەستی پێ کردووە. هاوکات، لە شەقامی زانکۆی دهۆک و لە شاری سۆرانیش خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت.
لە دەقی بانگەوازەکەدا داوا لە گەورە و بچووک کراوە کە بە جۆش و خرۆشەوە، بەشدارییەکی فراوان و کارایان لە گردبوونەوەکاندا هەبێت.
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە لەم گردبوونەوانەدا تەنیا ئاڵای کوردستان بەرز دەکرێتەوە و بەرزکردنەوەی هیچ ئاڵا و دروشمێکی دیکەی حزبی یان تایبەت ڕێگەپێدراو نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە