21 خولەک پێش ئێستا
22 جار خوێنراوەتەوە
ڕاوێژكارێكی زەیدی: داخستنی دەروازە نافەرمییەكان بۆ كەمكردنەوەی قاچاخچێتییە
پەیام
ڕاوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی
عێراق ڕایگەیاند: داخستنی دەروازە نافەڕمییەكان بۆ كەمكردنەوەی قاچاخچێتییە و بە جێبەجێكردنی
سیستەمی ئەسیكۆداش لە عێراق و هەرێم داهاتی دەوڵەت زیاد دەكات.
هادی سەلامی، ڕاوێژكاری
سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دەروازە سنوورییەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند:
حكومەت لە كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان، زیادكردنی داهات و سەپاندنی دەسەڵاتی
یاسا بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەش كرد سەرۆكوەزیرانی
عێراق هەوڵ دەدات بۆ جێبەجێكردنی یاسا و كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان، لەگەڵ ئەوەشدا
داخستنی ژمارەیەك دەروازەی نافەرمی لە چوارچێوەی ئەو ڕێكارانەدایە كە بۆ ڕێگریكردن
لە قاچاخچێتی گیراونەتە بەر.
ڕوونیشی كردەوە "بڕیار
و دیدگای سەرۆكوەزیران لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا كارپێكراوەكانە بە ئامانجی كۆنترۆڵكردنی
سنوورەكان، زیادكردنی داهات و جێبەجێكردنی سیستەمی "ئەسیكۆدا"".
جەختیشی كردەوە، بڕیاری
دادگای فیدراڵی لەسەر پابەندبوون بە دەستوور و یاسا بۆ بەرژەوەندیی گشتی ڕوونە و پێویستە
لە هەموو ناوچەكانی عێراق، بە هەرێمی كوردستانیشەوە، پەنا بۆ دەستوور و یاسا ببرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە