36 خولەک پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
وهزیری تهندروستی عێراق: نهخۆشی ههوكردنی پهردهی مێشك بڵاو نیه
لە کۆبوونەوەی لیژنەی نیشتمانیی «تەندروستی»دا، وەزیری پەروەردە پێکهێنانی شانەی قەیرانی ڕاگەیاند و وەزیری تەندروستیش دووپاتی کردەوە، ٩٠٪ـی گیانلەدەستدانەکانی پارێزگای واست بە هۆی هەوکردنی مێشکەوەن نەک هەوکردنی پەردەی مێشک، کە دوو نەخۆشی و پەتای جیاوازن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری پەروەردە کە لە ٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ بڵاو کرایەوە، وەزیری پەروەردە لە میانی کۆبوونەوەی لیژنەکەدا ئاماژەی بەوە دا کە شانەیەکی قەیرانیان لە وەزارەتەکەدا پێک هێناوە. ئامانج لەو هەنگاوە هەماهەنگیی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، پەیڕەوکردنی ئاراستە و ڕێنماییە تەندروستییەکانی و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارە خۆپارێزییەکان لە قوتابخانەکاندا، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی قوتابییان و خوێندکاران.
هاوکات، وەزیری تەندروستی ئاشکرای کرد کە ٩٠٪ـی گیانلەدەستدانەکانی پارێزگای واست بە هۆی «هەوکردنی مێشک»ـەوە بوون نەک هەوکردنی پەردەی مێشک (سەحایا)، جەختیشی کردەوە کە هیچ پێویستییەک بە ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو خەڵکدا نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە