19 خولەک پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
ئێران و عێراق تاوتوێی مەرزە نافەرمییەكان و گرووپە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێرانیان كرد
پەیام
ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی
عێراق لە تاران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران پرسی هێزە ئۆپۆزسیۆنە كوردییەكانی ئێران
لە عێراق و دەروازە نافەرمییەكانیان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ لە درێژەی سەدانەكەیدا،
قاسم عەبوودی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لە تاران بە ئامادەبوونی شاندی هەردوو
وڵات، لەگەڵ عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران كۆ بووەوە و باس لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی
نێوانیان كرد لە بوارە جیاوازەكاندا.
هەروەها دۆسیەی دەروازە
سنوورییەكان، كۆنترۆڵكردنی سنوور، پلانەكانی بڵاوكردنەوەی هێزە عێراقییەكان كە عەلی
زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دایناون، تاوتوێ كران.
لە كۆبوونەوەكەدا پرسی
چارەسەركردنی گرووپە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران لەناو عێراق، دەروازە نافەرمییەكانی دەرەوەی
دەسەڵاتی فیدراڵیش باس كران.
لەبارەی ململانێكانی
ناوچەكەوە، ئێران ئامادەیی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ دەربڕی بە مەرجی پەسەندكردنی پێشنیازەكەی،
ڕایشیگەیاند بەوە شەڕ كۆتایی دێت، گەرووی هورمزیش دەكرێتەوە.
هەروەها تاران پشتگیریی
بۆ هەنگاوەكانی عەلی زەیدی، سەرۆكی حكومەت، لە دژایەتیی گەندەڵی، پاراستنی ئاسایشدا
دەربڕی.
عەبوودیش دووپاتی كردەوە
حكومەتی عێراق ڕێگە نادات خاك یان ئاسمانی ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر دراوسێكان،
كە ئامانج لێی چەسپاندنی پەیوەندییە هاوسەنگەكانە لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە