27 خولەک پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
بانكی ناوەندیی عێراق: پێویستە بانكەكان هەژمار بۆ بازرگانانی بچووك بكەنەوە
پەیام
بانكی ناوەندیی عێراق
بانكەكان بە كردنەوەی هەژمار بۆ بازرگانانی بچووك پابەند دەكات.
نزار ناسر حسێن، پارێزگاری
بانكی ناوەندیی عێراق، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بانكی بازرگانیی عێراق و بانكە تایبەتەكان،
بڕیاری دا بانكەكان پابەند بكرێن بە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ بازرگانانی بچووك و
پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بانكی بۆیان ڕانەگیرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوی بانكەكە،
پارێزگار جەختی كردەوە كە ڕێكاری چاودێری و سزای دارایی بەسەر ئەو بانكانەدا دەسەپێنرێت
كە سەرپێچیی ڕێنماییەكان دەكەن، یان مامەڵەی بازرگانان دوا دەخەن.
پارێزگاری بانكی ناوەندیی
عێراق ڕێنماییشی دا ڕێكارەكانی كردنەوەی هەژمار ئاسان بكرێن، دەسەڵاتی بانكەكان بۆ
حەواڵەی دەرەكی فراوانتر بكرێت و بانكی ناوەندییش پاڵپشتیی دارایی پێویست بۆ وەڵامدانەوەی
داواكارییەكانیان دەكات.
لە هەمان چوارچێوەدا،
بانكی ناوەندی داوای لەو بازرگانانە كرد كە مەرجەكانیان تێدایە و بێ پاساوی یاسایی
هەژماریان بۆ نەكراوەتەوە، یان حەواڵەكانیان ڕاگیراوە، لە ڕێگەی سەكۆی فەرمیی سكاڵای
بانكەكەوە سكاڵا تۆمار بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە