18 خولەک پێش ئێستا
52 جار خوێنراوەتەوە
لە پارێزگای واست سەدان حاڵەتی نەخۆشیی هەوكردنی پەردەی مێشك تۆماركراوە
پەیام
وەزارەتی تەندروستی عێراق
ئاماری تووشبووان و قوربانیانی هەوكردنی پەردەی مێشكی لە پارێزگای واست ڕاگەیاند،
كە 15 گیان لەدەستدان و 361 تووشبوون بە نەخۆشییەكە تۆماركراوە. دەشڵێت: پێویست بە
ترس و دڵەڕاوكێ لە تۆماركردنی ئەو حاڵەتانە ناكات.
ئەو شاندەی وەزارەتی تەندروستی
عێراق كە سەردانی پارێزگای واست یان كرد بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی
مێشك، ڕایانگەیاند زیادبوونی ئەو حاڵەتانە ناچێتە خانەی بڵاوبوونەوە لەسەرتاسەری وڵات
و ئەو زیادبوونە ساڵانە ڕوودەدات.
بەوتەی شاندی تەندروستی
لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا لەپارێزگای واست 15 حاڵەتی گیان لەدەستدا و 361
تووشبوون بەهۆی هەوكردنی پەردەی مێشك تۆماركراوە و جەختكرایەوە لەوەی نەخۆشییەكە لەسەرچاوەی
دیكەوە هاتووە نەوەك قوتابخانەكان.
هەر لەبارەی نەخۆشیی هەوكردنی
پەردەی مێشكەوە، ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەفیش داوای ڕاگەیاندنی باری لەناكاوی تەندروستیی
دەكات.
لە نووسراوێكدا بۆ پەروەردەی
پارێزگاكە، ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف ڕایدەگەیەنێت: بە تێبینیكردنی بڵاوبوونەوەی
حاڵەتی نەخۆشیی هەوكردنی پەردەی مێشك لە قوتابخانەكاندا، داوا لە فەرمانگەی تەندروستیی
بكرێت دۆخی باری لەناكاوی تەندروستیی ڕابگەیەنێت و تیمی پزیشكیی بۆ سەردانی
قوتابخانەكان پێك بهێنرێت.
لای خۆیەوە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی
تەندروستیی نەجەفیش دەڵێت: تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی دڵنیایی تووشبوون بە نەخۆشییەكە
لە پارێزگاكە تۆمار نەكراوە، ئەوەی هەیە تەنیا گومانلێكراو بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە