05/02/2020
1669 جار خوێنراوەتەوە
سۆران عومه‌ر: كێشه‌ی غازه‌كه، شه‌ڕی پاره و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سلێمانی هه‌ولێره‌وه نییه
په‌یام
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، میوانی به‌رنامه‌ی (ئه‌مڕۆ)ی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام بوو، كه شه‌وی رابردوو ڕۆژنامه‌نووس (حه‌كیم حه‌مه‌د) له‌سه‌ر داهات و خه‌رجی و ئاستی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێم و و قه‌یرانی غاز، كۆمه‌ڵێك پرسیاری ئاراسته‌ی ناوبراو كرد.
یه‌كێك له پریاره‌كان كه ئاڕاسته‌ی ناوبراو كرا: سه‌ره‌ڕای زیادبوونی داهاتی هه‌رێم، بۆچی خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه و قه‌یرانی نوێ سه‌ری هه‌ڵداوه؟
سۆران عومه‌ر زانیاری نوێی له باره‌ی كێشه‌ی غاز باس كرد و ده‌ڵێت: كێشه‌ی غازه‌كه، شه‌ڕی پاره و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سلێمانی هه‌ولێره‌وه نییه"
ڕاشیگه‌یاند:شه‌وی رابردوو به دۆشكه ته‌قه له ته‌نكه‌ری گواستنه‌وه‌ی غاز كراوه.
هه‌روه‌ها ناوبراو زانیاری نوێی له باره‌ی هۆكاری چاره‌سه‌رنه‌بوونی كاره‌با و نه‌وتی سپی خسته‌ڕوو، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "نه‌وت دوكه‌ڵه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵك و داهاته‌كه‌شی له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه تاڵان ده‌كرێت"
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سۆران عومه‌ر، له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌رباره‌ی شه‌قامی 100مه‌تری سلێمانی قسه‌ی كرد.
بینه‌ری ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی (سۆران عومه‌ر) بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە