25/08/2024 322 جار خوێنراوەتەوە

پۆلیسى فەرەنسا دامەزرێنەری تێلیگرامى لە فڕۆكەخانەى پاریس دەستگیر كرد

پەیام

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیای فەڕەنسی، دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا پاڤێڵ دۆرۆڤ، دامەزرێنەری ئەپڵیكەیشنی تێلیگرامیان لە فڕۆكەخانەی لۆبۆرژێ لە نزیك پایتەخت پاریس دەستگیر كرد.

كەناڵی "TF1"ی فەڕەنسی بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەكان ڕایگەیاند كە دۆرۆڤ بە فڕۆكەیەكی تایبەت لە ئازەربایجانەوە گەیشتە فڕۆكەخانەی لۆبۆرژێ.

كەناڵەكە ڕوونی كردەوە كە دۆرۆڤ لە شوباتی 2022دا لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕی ڕووسیا دژی ئۆكرانیا وڵاتەكەی بەجێهێشت و لە ئیمارات نیشتەجێ بووە.

میدیای فەڕەنسی ئاماژەی بە بوونی بڕیارێكی دەستگیركردن دژی دۆرۆڤ كرد كە پێشتر لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەوە دەرچووبوو.

سامانی گشتی پاڤێڵ دۆرۆڤ بە 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت و بە پێی زانیاریەكانیش هۆكاری دەستگیركردنەكەی بە تۆمەتی هاوكارینەكردنی پۆلیس و قاچاخچێتی مادەی هۆشبەرە، كە ئەگەر تاوانەكانی بەسەردا ساخ ببێتەوە، 20 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت.

لەدوای دەستگیركردنی دۆرۆڤ، پشكەكانی دراوی "تۆن" یەر بە ئەپڵیكەیشتنی تێلیگرام بە ڕێژەی سەدا 20 بەهای خۆی لەدەستدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20/01/2026

    ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی نیوزسۆشیاڵ؛ یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنن

  • 29/11/2025

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

  • 23/11/2025

    بەهۆى شاردنەوەى چەند ڕاستییەک لەسەر زیانەکانى سۆشیاڵمیدیا سکاڵا لەدژى کۆمپانیاى مێتا تۆماردەکرێت

  • 19/11/2025

    درۆنی سەربازیی چۆن دەتوانێت لەئاسماندا شاراوە بێت؟

  • 08/11/2025

    بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆكوشتن، سكاڵا دژی كۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای تۆماركراوە

  • 14/09/2025

    له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه‌ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كرێن به‌ كێبڵی فایبه‌ر ئۆپتیك

  • 08/09/2025

    ئاسیاسێڵ بۆ یەکەمجار لە عێراق خزمەتگوزاری پەیوەندیی دەنگی دەخاتە بەردەست

  • 28/08/2025

    وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت دەكات بە كێبڵ (فایبەر ئۆپتیك)

سەرەتا