3 کاتژمێر پێش ئێستا
82 جار خوێنراوەتەوە
بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆكوشتن، سكاڵا دژی كۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای تۆماركراوە
پەیام
خێزانە ئەمریكی و كەنەدییەكان بە تۆمەتی هاندانی منداڵەكانیان بۆ خۆكوشتن، سكاڵای یاساییان لە دژی كۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای تۆمار كردووە.
ژمارەیەك خێزان لە ئەمریكا و كەنەدا حەوت سكاڵای یاساییان دژی كۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای تایبەت بە ژیریی دەستكرد تۆمار كردووە و تۆمەتباری كردوون بە بەرپرسیارێتی ناڕاستەوخۆ لە خۆكوشتنی چوار ئەندامی خێزانەكانیان و تووشبوونی حاڵەتی دەروونی سیانی دیكەیان، ئەوەیش دوای ئەوەی كە ڕاوێژیان لەو ئەپپە وەرگرتووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ بڵاوی كردووەتەوە، سكاڵاكان لە دادگاكانی ویڵایەتی كالیفۆرینیا تۆمار كراون تۆمەتیی یاسایی مەترسیدار لە خۆدەگرن لە نێویاندا مردن بەهۆی كەمتەرخەمی و خۆكوشتن لەڕیگەی یارمەتی زیرەكی دەستكردەوە.
ئاماژە بەوەیش كراوە، كە قوربانییەكان تەمەنیان لە نێوان 17 بۆ 23 ساڵ بووە و وەڵامیان لە چات جی پی تی وەرگرتووە و هانی داون بۆ خۆكوشتن و بیرۆكەی خەیاڵی پیشكەش كردوون بۆ تووشبوون بە خەمۆكی، بەبێ پیشكەشكردنی ئاگاداكردنەوەی پێویست.
ئەو خێزانانەی كە سكاڵاكانیان تۆمار كردووە داوای وەرگرتنی قەرەبووی ماددی گەورە و گرتنبەری ڕێكاری پێوست دەكەن وەك ڕاگرتنی ئەو گفتوگۆیانەی كە باس لە خۆكوشتن دەكەن و ئاگاداكردنەوەی دەستبەجێ لایەنی پەیوەندیدار بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی كەسی بەكارهێنەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە