03/10/2025 343 جار خوێنراوەتەوە

لایەنى فەلەستینى: وەڵاممان بۆ پلانەكەی ئەمریكا لەسەر غـ.ەززە دوا ناكەوێت

پەیام 

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بزووتنەوەكە زۆر نزیكە هەڵوێستی خۆی لەبارەی پلانی ئەمریكا بە ئاشكرا ڕابگەیەنێت.

لە لێدوانێكدا محەمەد نەزال ئاماژەی بەوە كردووە، وەڵامەكەی حەماس دواناكەوێت و بەرژەوەندییەكانی گەلی فەلەستین و بنەما سەرەكی و ستراتیژییەكان و ڕەچاوكردنی سیاسی لەبەرچاو دەگرێت، جەختیشی كردەوە، ڕێگە بە بەردەوامبوونی كۆمەڵكوژی نادەن.

ڕوونیشی كردەوە، بزووتنەوەكە لە بنەما نەرێنییەكانەوە دەست پێناكات، بەڵام "لۆژیكی هەڕەشە و فەرمان و ئەو فشارانە قبوڵ ناكات كە وەك شمشێری كات بەكاردەهێنرێن".

محەمەد نەزال دووپاتی كردەوە، حەماس ئێوارەی دووشەممەی ڕابردوو ئەو پلانەی وەرگرتووە كە "بە ناوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، خراوەتەڕوو"، دەشڵێت، تێبینی زۆری لەسەرە بەڵام بزووتنەوەكە دەیەوێت جەنگی سەر غەززە كۆتایی پێ بهێنرێت.

جەختیشی كردەوە، ناكرێت دوای هەموو ئەم قوربانییە دەست لە مافەكانی گەلی فەلەستین هەڵبگرن، كەواتە حەماس مافی ئەوەی هەیە تێبینی هەبێت بە جۆرێك بەرژەوەندیی فەلەستینییەكان بەدی بهێنێت و لۆژیكی گفتوگۆ قبوڵ دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جارێكی دیكە سێ یەكەمەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ دامەزراندن گردبوونەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كەركووك.. بەهۆی ڕێگرییەوە بەرهەمی پرۆژەكان ساغنابنەوە و نرخەكان گران بێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای سەردانی وەفدی ئەمریكا، ڕوسیا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ هێرەشەكان ڕادەگرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە كەلار و چەمچەماڵ كرێكارێك بە كارەبا و یەكێكی دیكە بە شۆفڵ گیانیانلەدەستدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تەقینەوەی تانكەرێكی سووتەمەنی لە سنە 17 گیانلەدەستدان و برینداری لێ كەوتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شاردنەوەی زانیاری و ناشەفافی هەڕەشە لە پشكی هەرێم دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و نمەباران لەم هەفتەیەدا دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی دەستبەكاربوو

سەرەتا