12/11/2025 582 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئێستاوە ئامادەكاری بۆ پێكهێنانی حكومەت دەكات

پەیام

چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت لە ئێستاوە ئامادەكاری دەكات بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی عێراق، چەند سەرچاوەیەكی سیاسی لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرایان كردووە، لەگەڵ دەركەوتنی دەرەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، گرووپ و كەسایەتییەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان دەستیان بە گفتوگۆ لەبارەی حكومەتی داهاتووی عێراقەوە كردووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت بەردەوام بێت لەسەر ئەو ڕێڕەوەی كە گەورەترین هاوپەیمانیی ناو پەرلەمان حكومەت پێك بهێنێت، هەروەها هاوسەنگیی ناوخۆیی و دەرەكییش بپارێزێت.

هەوڵەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی فشاری خەڵكی عێراق بۆ داوای چاكسازیی ڕیشەیی لە حكومڕانیدا، هێزە شیعەكانیش دەیانەوێت خۆیان لەگەڵ ئەو داواكارییە بگونجێنن و ڕایانگەیاندووە، حكومەتی خزمەتگوزاریی نیشتیمانی دروست دەكەن كە ئامانجی دژایەتیی گەندەڵی و ڕووبەڕووبوونەوەی پشكپشكێنەی سیاسی بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە لیبیاوە 36 كۆچبەری دیكەی هەرێم دەگەڕێنەوە و 21 كۆچبەریش بێهەواڵن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خواستی كڕینی شوقە لە سلێمانی بەهۆی دواكەوتنی مووچە و گرانییەوە كەمیكردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران.. لەپاڵ كارەبای ڕووناكی مانگی ڕابردوو دووجار پارەی مۆلیدە وەرگیراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا نووری فارس حەمەخان نووسەر و وەرگێڕ لە لایەن ڕێكخراوی بوارەوە خەڵات كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فێستیڤاڵی بەرهەمی نێوخۆیی و كاری دەستی و خواردن لە سەیدسادق بەڕێوەچوو

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. مەڕاسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستەكان لە نەخۆشخانەی بەخشین بەڕێوەچوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پڕۆژه‌ی "ڕێگای ئازیزمان" به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ندین خه‌ڵات و گه‌شتی عومره‌ ئاماده‌كراوه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زه‌ڕایه‌ن.. ناڕه‌زایی شۆفێران بڕیاری ڕاگرتنی دابه‌شكردنی به‌نزینی حكومیی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

سەرەتا