1 کاتژمێر پێش ئێستا
54 جار خوێنراوەتەوە
سێ میدیای ئەمریكی سكاڵای یاسایی لەسەر ترەمپ تۆمار دەكەن
پەیام
كۆشكی سپی بڕیاری دۆناڵد ترەمپی بۆ ڕێگریكردن لە پەیامنێرانی «سی ئێن ئێن»، «ئێم ئێس ناو» و «پۆلیتیكۆ» جێبەجێ كرد، هاوكات ئەو سێ دەزگایەش ئامادەكاری دەكەن لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار بكەن.
جێبەجێكردنی بڕیارەكە دوای ئەوە هات كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەو دەزگایانەی بە بڵاوكردنەوەی «هەواڵی ساختە، خەیاڵ و درۆ» تۆمەتبار كرد و هۆشداری دا كە بڕیارەكە دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە؛ لەو چوارچێوەیەشدا، ئاكایلا گاردنەر پەیامنێری كەناڵی «ئێم ئێس ناو» لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، كە باجی چوونەژوورەوەكەی لێسەنراوەتەوە. هاوكات بێتسی كلاین لە تۆڕی «سی ئێن ئێن» و شیان هاسلێت لە ڕۆژنامەی «پۆلیتیكۆ» لە ڕاگەیەنراوی جیاوازدا دووپاتیان كردەوە كە لەلایەن پاسەوانانی كۆشكی سپییەوە ڕێگرییان لێ كراوە و مۆڵەتی ڕۆژنامەوانییان لێ وەرگیراوەتەوە.
لە هەمان كاتدا هەرسێ دەزگاكە لە ڕاگەیەنراوی فەڕمییاندا پشتڕاستیان كردەوە كە بە پشتبەستن بە «هەمواری یەكەمی دەستووری ئەمریكا» بۆ پاراستنی ئازادیی ڕۆژنامەگەری، سكاڵای یاسایی لە دژی بڕیارەكەی ترەمپ لە بەردەم دادگا فیدڕاڵییەكاندا تۆمار دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە