1 کاتژمێر پێش ئێستا
78 جار خوێنراوەتەوە
دوای كشانەوەی هێزەكانیان هێزێكی تایبەتی ئەمریكی لە بەغداد دەمێننەوە
پەیام
بەها ئەعرەجی، سەرۆكی كوتلەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی ڕێككەوتنی نێوان بەغدا و واشنتۆن، 30ی ئەیلوول وادەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانانە، بەڵام هێزێكی ئەمریكا بە مەبەستی پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە دبلۆماسییەكان دەمێنێتەوە و ناكەوێتە چوارچێوەی كشانەوەی هێزەكان.
هاوكات بەها ئەعرەجی سەبارەت بە پرسی چەكیش جەختی كردەوە كە كۆكردنەوەی چەك بڕیارێكی نیشتمانیی عێراقییە و بە ڕۆژێك یەكلا نابێتەوە، بەڵكو كات و دانوستانی لەگەڵ گرووپە چەكدارەكان پێویستە.
لەلایەكی دیكەوە، ئەندرۆ تابلەر، توێژەر لە پەیمانگەی واشنتن و بەرپرسی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا پشتڕاستی كردەوە كە دوای 30ی ئەیلوول، بەشێك لە هێزە ئەمریكییەكان بۆ پاراستنی باڵیۆزخانە لە بەغدا و كونسوڵخانە لە هەولێر دەمێننەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە كۆتاییهاتنی ئەركی سەربازیی هاوپەیمانان لە كۆتایی ئەم مانگەدا لەلایەن بەشێك لە گرووپەكانەوە وەك مەرجێك بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی چەكەكانیان دانراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە