1 کاتژمێر پێش ئێستا
59 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ لە هەڕەشەكانی بەردەوامە و بۆ كۆبوونەوەش لەگەڵ پزیشكیان ئامادەیە
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە هەڕەشەی سڕینەوەی ئێران دەكات و هاوكات ئامادەیی خۆیشی بۆ دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆككۆماری ئێران لە نیویۆرك دەردەبڕێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی "فۆكس نیوز"ی وڵاتەكەی ئاشكرای كرد "بەمزووانە ئەگەری ڕوودانی شتێكی گەورە هەیە و لە ئێستادا سێ بژاردەی لەبەردەستدایە بەرانبەر تاران، كە بریتیین لە «سڕینەوەی ئێران، هێشتنەوەی تاوەكو لە ڕووی ئابوورییەوە دەپووكێتەوە، یان گەیشتن بە ڕێككەوتن»؛ ترەمپ ئاستی هەڕەشەكانی بەرز كردەوە و هۆشداریی وەشاندنی لێدانی سەربازیی بەرفراوانی دا، هاوكات جەختی كردەوە پێویستە بەرپرسانی ئێران «ڕەفتاریان چاك بكەن» و لە هەڵە بەدوور بن.
لەگەڵ هەڕەشە سەرباز و ئابوورییەكاندا، سەرۆكی ئەمریكا دەرگای دیپلۆماسی دانەخست و ڕاگەیاند: دەرگای بە كراوەیی هێشتووەتەوە بۆ ئەگەری كۆبوونەوە لەگەڵ مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك.
لەبارەی یەمەنیشەوە، سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد "واشنتۆن لە پەیوەندییدایە لەگەڵ حوسییەكان و ئەوان ڕەزامەندییان داوە لەسەر نەكردنە ئامانجی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا".
ئەم لێدوانەی سەرۆكی ئەمریكا لە كاتێكدایە بەر لە چەند ڕۆژێك لەمەوبەریش ڕایگەیاند كە بڕیارێكی گرنگ سەبارەت بە ئێران لەڕێدایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە