لەتیف مستەفا شێخ ئەمین 21/06/2020 539 جار خوێنراوەتەوە

ئەوەی لێی دەترساین ڕویدا، ئەبێ ئێستا چی بکەین؟

کاتێک تورکیا ھێڕشی بۆ سەر ڕۆژئاوی کوردستان دەستپێکرد وتم، ئەگەر لەوێ بۆی بچێتە سەر ھێڕش دەکات بۆ باشور، بەداخەوە رویدا ھێڕشی ئەمجارەی تورکیا جیاوازە دەیەوێ زۆرترین ناوچە بەناوی شەڕی پەکەکە داگیربکات و ھەرگیز ناشکشێتەوە.

چی بکەین؟

بەڕای من بۆ ئەوەی سنورێک بۆ ئاسەوارە خراپ و درێژ خایەنەکانی ئەم داگیرکاریە دابنێن پێویستمان بە:

پێک ھێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی لەکەسانی نیشتیمان پەروەرو بێ لایەن کە ئەم ئەرکانە بگرێتە خۆی:

١- ئاشتکردنەوەی دڵی خەلک و سنور دانان بۆ گەندەڵی و ناعەدالەتی و بێ یاساییو دابین کردنی مووچەو بژێوی خەڵک.

٢- بەھێزکردنی بەرەی ناوخۆ ودروست کردنی یەکڕیزیەکی راستەقینە لەبەژەوەندی خەلک نەک بەرژەوەندی بەرپرسانی حیزبەکان.

٢-لەگەڵ بەغدا ڕێک کەوین ، چونکە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا قوڵاییەکی ستراتیژی دەبەخشێ بەھەرێم، کاتی خۆشی لەکۆبونەوەی سەرۆکی فراکسێۆنە کوردیەکانی پەرلەمانی عێراق و کوردستانیش و حکومەتی ھەرێم لە کۆتاییەکانی ساڵی٢٠١٣ کاتێک باسی ئابوری سەربەخۆو فرۆشتنی نەوت کرا لە ڕێی تورکیاوە بەسەرۆکی حوکمەتم وتم من ترسم ھەیە لەوەی تورکیا بیەوێت بەم کردەوەیە لەعێراقمان داببڕێت و تاقمان کاتەوە ئەوکات کە قوڵایی عێراقمان نەما لاواز دەبین و چی بوێ پێمان دەکا ، بەداخەوە وادەرچوو ، پرسیم زەمان چیە تورکیا وا نەکات و ئیستیغلالمان نەکات ، سەرۆکی حوکمەت لەبەرچاوی ھەموان وتی ھیچ زەمانێک نیە.

٤- ئاشتکردنەوەی ئەمریکاو توندکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵی ،لە ئەنجامی ئەوەی لە ریفراندۆم لاساری کراو بەقسەی نەکراو سوار سەری خۆیان بوون ، ھەروەھا زیاتر ئیستیفزاز کردنی بە روکردنە روسیاوئەنجامدانی گرێبەستی نەوت لەگەڵی ھەموو ئەوانە وایکرد ئەمەریکا پشت بکاتە کوردو ھەقی خۆشی بوو ، ئاخر ئیمە لەساڵی ١٩٩١ ەوە بە پاراستنی ئەو ھەین کەچی بە قسەمان نەکردوو رومان کردە دوژمنەکانی. تاوەکو پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا و عێراق باش بوو تورکیا نەیدەتوانی بەشێوەی ئێستا تەراتێن بکا.

٥- ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک وبێگەرد لەژێر سەرپەرشتی رێکخراوە نێو دەوڵەتیەکاندا.

٦- ئەو حوکمەتە ئەرکی گفتوگۆکردن لەگەڵ پەکەکە بگرێتە ئەستۆی خۆی بەئامانجی پاراستنی ئاسایشی ھەرێم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا