پێش 1 هەفتە 194 جار خوێنراوەتەوە

درۆنێكی ئۆكرانی له‌ توركیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌

په‌یام

لە ئەنجامی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ بەهۆی شەپۆلی ئاسمانییه‌وه‌، درۆنێکی خۆکوژیی ئۆکرانی لە ناوچەیەکی دارستانیی تڕابزۆنی تورکیا کەوتە خوارەوە و تەقییەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێ بکەوێتەوە. 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کە لە جۆری کامیکازیی ئۆکرانییە و نزیکەی ٥ کیلۆگرام تەقەمەنیی بەهێزی هەڵگرتبوو، بەهۆی بەرکەوتنی بە سیستەمێکی پچڕێنەری ئەلیکترۆنی (Jammer) لە ئامانجەکەی لایداوە. لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە درۆنەکە پاش لەدەستدانی ئاراستەی خۆی، خۆی بە درەختێکدا کێشاوە و لە دارستانێکی نزیک گوندی "ئاچیکاڵان" لە شارۆچکەی ڤاکفیکەبیر تەقیوەتەوە. ڕووداوەکە جگە لە ئاگرێکی بچووک هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوونی لێ نەکەوتووەتەوە. ئەم جۆرە درۆنانە بەزۆری بۆ بڕینی مەودای درێژ و پێکانی ئامانجی جێگیر دروستکراون و پشت بە سیستەمی ئاراستەکردنی GPS دەبەستن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێنماییم داوە بە وێرانکردنى ئێران ئەگەر لە كوشتنم سەركەوتوو بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

سەرەتا