1 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک ناوچەی لە باشووری سووریا بۆردومان کرد
سوپای ئیسرائیل بە ئاراستەکردنی گولـلە تۆپ، ژمارەیەک ناوچەی لە باشووری سووریا بۆردومان کرد، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانیی و ماددییەکان نەزاندراوە.
ھەریەک لە ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی سووریا "سانا" و کەناڵی فەرمیی سووریا "ئەلئیخارییە" بڵاویان کردەوە کە ژمارەیەک ناوچە لە پارێزگاکانی دەرعا و قونەیترە لەلایەن تۆپخانەی ئیسرائیلەوە، بۆردومان کراون.
باسیان لەوەش کردووە کە لە بۆردومانەکاندا، بە چڕی فڕینی فڕۆکەی سیخووڕی ئیسرائیل بە ئاسمانیی ناوچەکە، بەدی کراوە.
تا ئێستا زیانە گیانیی و ماددییەکانی ئەو بۆردومانانە، نەزاندراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە