06/08/2019
2803 جار خوێنراوەتەوە
عه‌مید سەرحەد قادر: فوئاد حسێن وەفدی ریفراندۆم بوو ئێستاش جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراقە
په‌یام ـ سلێمانی
عه‌مید سه‌رحه‌د قارد،
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام، باس له دۆخی ئێستای كه‌ركوك
و رووداوه‌كانی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پرسی
گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌و سنوورانه‌و
كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تی دیكه ده‌كات.
عه‌مید سه‌رحه‌د، شه‌وی
رابردوو میوانی به‌رنامه‌ی (ئه‌مڕۆ)ی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام بوو، رۆژنامه‌نووس
(حه‌كیم حه‌مه‌د) چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له گه‌ڵ ئه‌نجامداوه، ده‌ڵێت:"تەنیا من
فەرمانی گرتنم لەسەر ریفراندۆم هەیە".
ناوبراو له دوایی
رووداوه‌كانی 19ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه‌ركوكی جێهێشتووه، به‌ڵام دوێنێ حزبه‌كه‌ی
ناوبراو پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوكی وه‌رگرت، ناوبراو ده‌ڵێت: گەڕانەوەی بەرپرسی پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك لە
پشكی پارتی كارێكی ئاساییە".
ناوبراو له به‌رنامه‌كه‌دا،
باسی هۆكارەكانی زیادبوونەوەی جموجۆڵی داعش لە چەند ناوچەك دەكات و ده‌ڵێت:"عێراق
هەڵەیەكی سەربازی ئەنجامدا كاتێك پێش حەویجە ، شەڕی داعشی لە موسڵ كرد".
له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ شاری كه‌ركوك، عه‌مید سه‌رحه‌د
ده‌ڵێت:" زۆرترین
قسە لە سەر گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان كراوە، بەڵام هیچ هەنگاوێكی
عەمەلی نەنراوه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە