16 خولەک پێش ئێستا
63 جار خوێنراوەتەوە
چین ڕهتی دهكاتهوه میوانداری لوتكهی كهشوههوا بكات
پهیام
بەپێی ڕۆیتەرز، چین بڕیاری داوە میوانداریی کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا نەکات و سەرکردایەتیی دۆسیەکە وەرنەگرێت.
ئاژانسی «ڕۆیتەرز» لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە گواستوویەتییەوە کە چین بڕیاری داوە میوانداریی کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا نەکات و ڕۆڵی سەرکردایەتیش لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوادا نەگرێتە ئەستۆ، ئەوەش سەرەڕای ئەو بۆشاییەی واشنتن بەجێی هێشتووە.
بەپێی ئەوەی ئاژانسەکە گواستوویەتییەوە، میوانداریکردنی کۆنفرانسەکە پەکین دەخاتە ژێر گوشاری پێشکەشکردنی بەڵێنی بوێرانەتر لە بواری کەشوهەوادا، هەروەها خێراکردنی کەمکردنەوەی دەردراوە گازییەکان و دەستبەرداربوون لە سووتەمەنیی بەردینی، کە ڕەنگە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی کەرتی خەڵووزدا بەریەک بکەوێت.
لە لایەکی دیکەوە، سەرکردایەتیکردنی دۆسیەی کەشوهەوا ڕەنگە چین ڕووبەڕووی داواکاریی زیادکردنی هاوکاریی دارایی بۆ وڵاتە هەژارەکان بکاتەوە، هاوکات مشتومڕەکان لەبارەی پۆلێنکردنی وەک وڵاتێکی گەشەسەندوو، سەرەڕای قورساییە ئابوورییەکەی، سەرلەنوێ بکاتەوە.
سەرەڕای ئەوەی گەورەترین سەرچاوەی دەردراوە گازییەکانە، چین لە بەرهەمهێنانی تەکنەلۆژیای پاکدا پێشەنگە و لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بڕی ١٣٢ ملیار دۆلاری لە وەبەرهێنانەکانیدا لە وڵاتانی گەشەسەندوو خستووەتە گەڕ. هاوکات هەوڵ بۆ ئازادکردنی بازرگانیی تەکنەلۆژیای سەوز دەدات و دژی کۆتوبەندەکانی ئەمریکا و ئەورووپا لەسەر بەرهەمەکانی دەوەستێتەوە، بە شێوەیەک کە پێگە و کاریگەریی بازرگانیی خۆی لە بازاڕەکانی وزەی پاکدا بەهێزتر دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە