26 خولەک پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
كهشناسی: له كۆتایی ئهم مانگه شهپۆلێكی باران ناوچهكه دهگرێتهوه
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات لە ٣٠ی تشرینی دووەمەوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت، کاریگەرییەکانیشی هەفتەیەک بە پچڕپچڕی بەردەوام بن.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، ڕایگەیاند دوای ماوەیەک لە لاوازبوون و نەمانی کاریگەریی شەپۆلەکانی بارانبارین، جارێکی دیکە شەپۆلێکی بەهێزی باراناوی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە. بە وتەی ناوبراو، سەرچاوەی ئەم شەپۆلە دروستبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەکی قووڵە لەسەر دەریای ناوەڕاست، کە لەگەڵ کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سووردا بە شێوەیەکی یەکگرتوو و چالاک بەرەو ناوچەکە درێژ دەبێتەوە.
سەبارەت بە کاتی هاتنی شەپۆلەکە، ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوە کردووە کە کاریگەریی سەرەتایی لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە و لە ڕێکەوتی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ دەست پێ دەکات. هاوکات پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە، کەشێکی سارد و باراناوی ناوچەکە دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە بۆ ماوەی یەک هەفتە بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام بن، ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە کاتی نزیکتردا زانیاری و وردەکاریی زیاتر دەخاتە ڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە